+ ئه‌م به‌رنامه‌یه دیزاین كراوه بۆ هه‌موو مۆبایل و تابلێته جیاوازه‌كان له‌ڕوی قه‌باره‌و شاشه‌وه.+ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌میمۆری ده‌گرێت و رێژه‌كه‌ی ته‌نها له‌نێوان ٦ بۆ ٧ مێگابایته.+ بڕێكی كه‌می یه‌كه‌ی ئینته‌رنێتی ده‌وێت به‌جۆرێك ته‌نها یه‌ك جار یه‌كه به‌كارده‌هێنێت بۆ وێنه‌كان و دواتر بۆ درێژه‌ی هه‌واڵ و بابه‌ت هیچ یه‌كه‌یه‌كی ئینته‌رنێته‌كه‌ت بۆ وێنه به‌كارناهێنێت.+ له‌كاتی به‌كارهێنانیدا رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ڕامی مۆبایله‌كه‌ت ده‌گرێت به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ به‌رنامه هاوشێوه‌كانیدا به‌ڕێژه‌ی %٥٠ كه‌متر رام به‌كارده‌هێنێت و له‌كاتی به‌كارهێنانیدا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خاوبونه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت نابێت.+ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه راسته‌وخۆ هه‌واڵ و بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ری ئاوێنه له‌سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوبكه‌یته‌وه.